ئەمریکا داوا لە عێڕاق دەکات بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا بپارێزن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسبەر سەبارەت بە هێرشی سەر بارەگاکانیان گلەیی و گازندەی لە سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێڕاق کرد، داوای کرد بە زوترین کات ئەم ڕەوشە چارەسەر بکرێت.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسبەر سەبارەت بە هێرشی سەر بارەگاکانیان گلەیی و گازندەی لە سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێڕاق کرد، داوای کرد بە زوترین کات ئەم ڕەوشە چارەسەر بکرێت.
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان وەزیری بەرگری ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێڕاق عادل عەبدولمەهدی، مەکتەبی ڕاگەیاندنی عادل عەبدول مەهدی لە تویتەردا ناوەڕۆکی ئەو پەیوەندییەی خستە ڕوو کە پەیوەندییەکە جەخت لە کاری هاوبەش دەکاتەوە لە نێوان ئەمەریکا و عێڕاق لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەروەها لە ناو بردنی ئەو بەشە کەمەی داعش کە هێشتا بونیان هەیە و بەدەستخستنی ئاسایش و ئارامی لە سەرتاسەری عێڕاقدا.
سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێڕاق گرینگی کۆتاییهێنانی ئەم ڕەوشەی باس کرد و هەروەها بەڵێنی ئەوەی دا کە کاری جدی بکات بۆ ڕێگریکردن لەو هێرشانەی کە رووبەڕووی بنکە و بارەگاکانیان دەبێتەوە. سوپای ئەمەریکاش باس لەوە دەکەن ئەو هێرشانە ئێران و میلیاشیاکانی سەر بە ئێران لێی بەرپرسیارن و زانیاری تەواومان هەیە دەربارەی ئەو هێرشانە.
شایەنی باسە کە کۆتا هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک فرۆکەخانەی بەغداد بووە، لە ماوەی پێنج هەفتەی ڕابردوودا ٩ هێرش کراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا لە عێڕاق بە بەکارهێنانی موشەکی نزیک مەودا.
ز.ش