بەرپرسانی ئێران: تۆڵەی کوشتنی سولەیمانی دەكەینەوە
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران پشتڕاستدەکاتەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران پشتڕاستدەکاتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران هاتووە کە سەردار قاسم سولەیمانی دوای "تەمەنێک جیهادکردن"، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی هەلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێڵێک لە بەغدا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس کوژراوە و دەڵێت، "تۆڵەی کوشتنی سولەیمانی دەکەنەوە".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیدار تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ناوده‌بات.
زه‌ریف له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و تیرۆره نێوده‌وڵه‌تییه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی داوه و جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانییان كوشتووه كه هێزێكی كاریگه‌ر و شه‌ڕكه‌ر بووه دژی داعش و به‌ره‌ی نوسره و قاعیده و رێكخراوه‌كانی دیكه، په‌ره‌سه‌ندنێكی زۆر مه‌ترسیدار و گه‌مژانه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی سه‌رجه‌م ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و سه‌ركێشییه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
پێگه‌ی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێ كوژرانی به‌رپرسه باڵاكهكهی ئێران قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، بازاڕه‌كانی نه‌وت جوڵه‌یان تێكه‌وتووه به هۆشیه‌وه ڕێژه‌ی نه‌وت له 3% به‌رز بویه‌وه.
ف.ق