حەفتەر: تورکیا دژی ناسنامەی عەرەب دەجەنگێ

خەلیفە حەفتەر فەرماندەی گشتی هێزەکانی لیبیا ڕایگەیاند: سوڵتانی تورکیا دژی ناسنامەی عەرەب دەجەنگێ ڕوو بە ڕووی دەبینەوە وڵات لە داگیرکاری ڕزگار دەکەین.

لە دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا لەسەر داواکاری ئەردۆغان بڕیاریدا هێز بۆ لیبا بنێرێت فەرماندەی گشتی هێزی سوپای لیبیا جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر وەک ئاماژە بۆ ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند" سوڵتانی تورکیا لە دژی نەتەوەی عەرەب شەڕی ڕاگەیاندوە هەوڵی لە ناوبردنی ناسنامەی عەرەب دەدات".

حەفتەر وتیشی:' هێزەکانمان ئامادەن بۆ شەڕ دژی داگیرکاری و دڵنیان لەوەی شەڕی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەبێتە شەڕی یەكلاییکەرەوە و سەرکەوتن دژی داگیرکاری".

هاوکات حەفتەر وتی:" دووژمن جەنگی ڕاگەیاندوە(تورکیا) بڕیاری داوە وڵاتەکەمان داگیر بکات، ئێمەش ڕوو بەڕووی ئەو داگیرکاریە دەبینەوە،  داوا لەگەلی لیبیای ئازادیخواز دەکەم بەشداری ریزەکانی سوپا بکەن دژی داگیرکاری بجەنگن".  

حەفتەر ڕووی لە هاوڵاتیانی تورکیا کرد و ڕایگەیاند لە دژی سەرۆکی وڵاتەکەیان ئەردۆغان سەرهەڵدان بکەن چونکە خەریکە تورکیا بەرەو هەڵدێر دەبات.

ڕ..ح