خۆپیشاندەران تەقەکەرێکیان لە بەغدا هەڵواسی و کوشتیان
پێنج خۆپیشاندەر لە بەغدا بە تەقەی چەکدارێک کوژران، خۆپیشاندەرانیش تەقەکەرەکەیان لە گۆڕەپانی وەسبە گرت و بە ستونێکی هاتوچۆدا هەڵیانواسی و کوشتیان.
پێنج خۆپیشاندەر لە بەغدا بە تەقەی چەکدارێک کوژران، خۆپیشاندەرانیش تەقەکەرەکەیان لە گۆڕەپانی وەسبە گرت و بە ستونێکی هاتوچۆدا هەڵیانواسی و کوشتیان.
ئەمڕۆ لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە بەغدای پایتەخت لە مەیدانی وەسبە پێنج خۆپیشاندەر بە تەقەی چەکدارێک کوژران، خۆپیشاندەرانیش وەڵامی ئەو تەقەکەرەیان دایەوە و تەقەکەرەکەیان دەستگیرکرد.
بەپێی ئەو وێنانەی لە میدیا عێراقییەکان و سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، خۆپیشاندەران دوای ئەوەی ئەو چەکدارە تەقەکەرە دەگرن، بە ستونێکی هاتوچۆ و بەشێوەی سەربەرەوخوار، هەڵیدەواسن و دواتر گیانی دەردەچێت.
ز.ش