عێراق، گۆڕەپانی شەڕی ئەمریکا و ئێران
لە دواساتەکانی ساڵی ٢٠١٩ کۆمەڵێ ڕووداوی گرنگ لە عێراق ڕوویاندا، دواترینیان پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بوو، ئەمانەش زۆرترین کاردانەوەیان بەدوادا هاتووە.
لە دواساتەکانی ساڵی ٢٠١٩ کۆمەڵێ ڕووداوی گرنگ لە عێراق ڕوویاندا، دواترینیان پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بوو، ئەمانەش زۆرترین کاردانەوەیان بەدوادا هاتووە.
لە دواساتەکانی ساڵی ٢٠١٩ کۆمەڵێ ڕووداوی گرنگ لە عێراق ڕوویاندا، دواترینیان پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بوو، ئەمانەش زۆرترین کاردانەوەیان بەدوادا هاتووە، زۆرێک لە چاودێران بە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێرانی لە عێراق دەزانن، وەک دەشوترێت سووتەمەنی هەموو ئەم ڕووداوانە گەلانی عێراقن، ئەمریکاش دەڵێت هیچ پلانێکیان نییە بۆ چۆڵکردنی عێراق.
لە ٢٧ی مانگی ١٢ی ٢٠١٩دا، هێرشێک کرایە سەر پێگەیەکی ئەمریکا لە کەرکوک، کە کوژراوێک و چەند بریندارێکی لێکەوتووە، هەر زوو ئەمریکا ئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکە ناوهێنا، هەرچەند ئێران ڕەتیکردەوە، بەڵام لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەمریکا چەکدارانی حزبوڵای لە سوریا و عێراق بۆردوومان کرد، کە ئەو بە چەکداری سەر بەئێران ناویان دەهێنێت، کە زیاتر لە ٣٠ کوژراوی لێکەوتەوە، هەرچەندە ئاماری جۆراوجۆر لەسەر کوژراوان بڵاوکرایەوە.
دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا، بەرپرسانی حەشدی هەڕەشەی توندیان لە ئەمریکا کرد، کە دواجار دوێنێ ٣١ی ١٢، لایەنگرانی حەشدی شەعبی بە بەشداری بەشێک لە سەرکردەکانی حەشد لە ناوچەی سەوز، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا گردبونەوەییان ئەنجامدا و بەردیان ئاڕاستەی باڵوێزخانەکە کرد و هەوڵی چوونە ژورەوەیان بۆ ناو باڵوێزخانەکەدا، دواتریش وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە باڵوێزخانەکە، دواتر ڕاگەیەندرا ٦٢ کەس لەو گردبوونەوەیەدا برینداربوون بەهۆی گازی فرمێسک ڕێژەوە.
هەردوێنی مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا سەربازی زیاتر ڕەوانەی عێراق دەکات بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکانیان، ١٠٠ سەرباز لە سەربازگەی عەین ئەسەدی پارێزگای ئەنبارەوە نێردراون بۆ پارێزگاری لە باڵوێزخانەکەی ئەمریکا لە بەغدا، بەڵام یەکێك لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە کاتی ڕۆشتنیان بۆ باڵیۆخانەیە وەرگەڕاوە بە بێ ئەوەی ئەمریکا یان لایەنانی بەرپرسی بەغدا هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن دەربارەی چۆنیەتی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە و زیانەکانی.
ڕووداوەکان کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێدەچێت بەردەوامیشی هەبێت، شەوی ڕابردوو د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "عێراق لهڕووی ئهمنی و سهروهرییهكهی و ئایندهی گهلهكهیهوه ڕووبهڕووی تهحهدیاتی مهترسیدار كراوهتهوه، ههڵكوتانه سهر باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له بهغدا پێشێلكردنی پرهنسیپ و ڕێككهوتنه نێودهوڵهتییهكانی عێراقه، ئهركی هێزه ئهمنییهكانه پارێزگاری له نوێنهرایهتی وڵاتان، دامهزراوه فهرمییهكان و بهرژهوهندی گشتی و تایبهتهكان بكهن، داواش له خۆپێشاندهران دهكهین، له باڵیۆزخانهی ئهمهریكا بكشێنهوه و چیتر دۆخهكه ئاڵۆز نهكهن".
هەر شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێرانی بەبەرپرسی هێرشەکەی سەر باڵیۆخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیاند، ترامپ ڕاشیگەیاندووە، کە بەهێز وەڵامی ئێران دەدەنەوە و چاوەڕوانی پاراستنی باڵوێزخانەکایان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن.
هەڕەشەکانی ترامپ بۆ ئێران، باسی لەوە نەکردووە کە هێرشیان دژی ئێران لە ئێراندا دەبێت یان عێراق!
هەر ئەم شەو كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆنالد ترەمپ، داوای لە عادل عەبدولمەهدی كردووە ئەمریكییەكانی ناو عێراق و هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا بپارێزێت، لای خۆشیەوە عادل عەبدولمەهدی ترەمپی دڵنیاكردووەتەوە كە هێزە ئەمنیەكان بەردەوامن لە پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.
هەروەها عهممار حهكیم، سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانیی، لە تویتێکدا وتی، پێویسته حكومهت بهرپرسیارییەتی پاراستنی دامودهزگا و نوێنهرایهتی وڵاتانی جیهان ههڵبگرێت، هاوكات پارێزگاری لهناو و ناوبانگی خۆی و سهقامگیری ئهمنی عێراق بكات.
ئەمڕۆ و دوای چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕووداوەکاندا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، ئەو ئەمەریکیانەی لە باڵیۆزخانەکەیاندان لە بەغدا پارێزراون و هیچ کەس نەچووەتە ناو باڵیۆزخانەکەوە، ڕاشیگەیاندووە:" مات تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە گەشتێکی تایبەتدا بووە و زیاتر لە هەفتەیەک پێش ئەوە ئامادەکاری بۆ کراوە ئەو گەشتە بکات، ئەو هەواڵانەشی کە ئاماژە بەوە دەدەن باڵیۆزخانەکەی بەجێهێشتووە دوورن لە ڕاستییەوە، هیچ پلانێک بۆ چۆڵکردنی باڵۆێزخانەکە لە ئارادا نیە".
لەگەڵ هەموو وتارەکاندا، هێشا هەڕەشەکان بەردەوامن، هەر ئەمڕۆ ١-١-٢٠١٩، ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتی میلیشیای سەیدولشوهەدا کە ئەوان سەربە حەشدی شعبی'ن، هەڕەشەی گەمارۆدانی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات، ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی هەڕەشەی گەمارۆدانی باڵوێزخانەکانی سعودیە، ئیمارات و بەحرینیش دەکات و بە پاشکۆی ئەمریکا ناویان دەبات، چونکە ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی هێرشەکانی ئەمریکایان بۆ سەر حزبوڵا کردبوو.
هەر ئەمڕۆ مایك پۆمپێیۆ وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا، وێنهی چوار سهركردهی عێراقیی بڵاوكردهوه و بە تیرۆرستی هەڵکوتانە سەر باڵوێزخانەیەکی ئەمریکای ناوبردوون، ئەوانیش، فالح فهیاز، سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی، ئهبومههدی موههندیس، جێگری سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی و دامهزرێنهر حزبوڵای عێراق، هادی عامری سهرۆكی رێكخراوی بهدر و قهیس خزعهلی سهرۆكی گرووپی میلیشیای عهسائیبی ئههلی ئەلحهقی.
ئەمانە لە کاتێکدایە، ئەمریکا لە هەموو لێدوان و هەڕەشەکانیدا خۆی لە عێراق و دەزگا فەرمییەکانی بەدوور دەگرێت و ئێران بە ئەنجام دەر دەزانێت، بەبێ ئەوەی هەڕەشەی ڕوونی بۆ سەر خاکی ئێران هەبێت.
هەر ئەمڕۆش عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند:"ئەمریکا بێشەرمانە عێراقییەکان دەکوژێت و ئێران تۆمەتبار دەکات و کارە ناشیرینەکانی خۆیان بە ئێرانەوە گرێ دەدەن".
ف.ق