لە بەغدا دوای هێرشەکەی ئەمریکا بە هەزاران کەس کۆبوونەوە
لە بەغدای پایتەختی عێراق بۆ مەراسیمی تەرمی قاسم سولەیمانی جەنەڕالی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس فەرماندەی حەشدی شەعبی بە هەزاران کەس کۆبوونەوە و دروشمیان لەدژی ئەمریکا وتەوە.
لە بەغدای پایتەختی عێراق بۆ مەراسیمی تەرمی قاسم سولەیمانی جەنەڕالی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس فەرماندەی حەشدی شەعبی بە هەزاران کەس کۆبوونەوە و دروشمیان لەدژی ئەمریکا وتەوە.
جەماوەری شیعە کە لە گەڕەکی کازمیە کۆبوونەوە داواین تۆڵەسەندنەوەیان لە ئەمریکا کرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس فەرماندەی حەشدی شەعبی لەگەڵ هەشت کەسی دیکە لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج و کوژران.
لە ئێستاشدا مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا بە بەشداری ژمارەیەک لە لایەنگرانیان دەستیپێکردووە و بڕیارە تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس لە نەجەف بەخاکبسپێردرێت.
بەپێی ڕاگەیاندنە ئێرانییەکانیش، تەرمی قاسم سولەیمانی و چوار ئێرانی دیکە کە لەو هێرشەدا کوژراون، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە کەربەلا و نەجەف مەراسیمێکی بەڕێکردنیان بۆ بەڕێوەدەبرێت، دەبرێنەوە ئێران.
ف.ق