لە سوریا لەدژی حەشدی شەعبی هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا: ٨ چەکدار کوژران
لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی حەشدی شەعبی کە لایەنگری ئێرانە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و بە پێی زانیاریەکان ٨ چەکداری حەشد کوژراون.
لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی حەشدی شەعبی کە لایەنگری ئێرانە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و بە پێی زانیاریەکان ٨ چەکداری حەشد کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەناسراو ئۆتۆمبێڵ و جبەخانەکانی حەشدی شەعبیان لە هەرێمی بوکەمان لە سەر سنوری عێراق و سوریا بوردومان کردووە.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا کە جبەخانەکان تەقیونەتەوە ٨ چەکداری حەشد شەعبی کوژراون.
تا ئێستا هیچ لایەنەک بەرپرسیاری هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستوو. پێشتر چەند جار ئیسرائیل لە سوریا هێرشی کردبووە سەر چەکدارانی لایەنگری ئێران.
هێرشەکە دوای ئەوە دێت، ئەمریکا و ئێران لەدژی یەکتری ژمارەیەک هێرشیان ئەنجامدابوو.
ف.ق