پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەرکردنی هێزە بیانیەکان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژە یاسایەکی هاوپەیمانی فەتح گفتوگۆی لەسەر دەکرێت کە ئەویش تایبەتە بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق.

پەرلەمانی عێراق هەروەها دۆخی ناوخۆی عێراق و ئاڵۆزییەکانی دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس تاوتوێ دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانی فەتح پرۆژەیاسای تایبەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان پێشنیار دەکات.

ف.ق