دوێنێ گرووپێكی چه‌ته‌كانی داعش له چواڕیانی شهریای نێو شاری منبج هێرشیان كرده سه‌ر خاڵی پشكنینی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستن و شه‌ڕ هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا ٧ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستن شه‌هید بوون. ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆمان ده‌كه‌ن. ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه تێرۆریستییه ده‌كه‌ین. گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه له دژی ئه‌و هێرش و هه‌ڕه‌شانه به‌رخۆدانی كردووه و به كه‌وتنی داعش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.»
ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕاشیگه‌یاند، «ئێمه به‌ڵێن به شه‌هیدان و خانه‌واده‌كانیان ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وامی به هێڵی تێكۆشانی شه‌هیدان بده‌ین و تۆڵه‌یان بكه‌ینه‌وه و بست به بستی خاكی سووریا له تێرۆر و داگیركه‌ران ڕزگار بكه‌ین.»
s.m