ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دامه‌زرا
دووه‌مین كۆنفڕانسی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه ٣ ڕۆژ بوو له كۆبانێ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی هات. له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی دامه‌زرا.
دووه‌مین كۆنفڕانسی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه ٣ ڕۆژ بوو له كۆبانێ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی هات. له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی دامه‌زرا.
دووه‌مین كۆنفڕانسی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه له ڕۆژانی ٢٠-٢٢ی شوبات له ناوه‌ندی كولتوور و هونه‌ری شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان به درووشمی «به پێشه‌نگایه‌تیی گه‌نجان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی فره‌ڕه‌نگ و دیموكراتی» به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی هات. له كۆنفڕانسه‌كه‌دا٣٠٠ ئه‌ندام له گه‌نجانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، سووریا، عێراق، ئوردن، لوبنان، فه‌له‌ستین، لیبیا، ئه‌رمه‌نستان، توونس، یه‌مه‌ن، ئه‌فریقای باكوور، سودان، میسر و توركیا به‌شدارییان كرد.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا «ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین» دامه‌زرا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردران. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆنفڕانسه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نجامنامه‌كه‌ی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی كۆتایی هات.
ده‌قی ئه‌نجامنامه‌كه:
ئێمه ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌كه‌ینه دیاری بۆ شه‌هیدانی شۆڕشی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. هه‌روه‌ها ده‌یكه‌نه دیاری بۆ ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی عه‌بدوڵا ئۆجالان كه زه‌مینه‌ی گونجاوی ئه‌م كۆنفڕانسه‌ی داناوه. ئه‌م كۆنفڕانسه له دژی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئۆجالان كار ده‌كات و فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان به بنه‌مای تێكۆشانی خۆی داده‌نێت. كۆنفڕانس سڵاو ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان ده‌كات له‌نێویاندا له‌یلا گیوڤه‌ن. هه‌روه‌ها خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانیان.
سڵاو له به‌رخۆدانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌كه‌ین كه هه‌رێمه‌كه‌یان له تێرۆر ڕزگار كردووه.
ئێمه ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌كه‌ینه دیاری بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه جێی خۆیان له شۆڕشدا گرتووه. هه‌روه‌ها سڵاو له‌و گه‌نجانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كه‌ین كه به خوێنی خۆیان شۆڕ‌شیان پاراستووه.
ئه‌م كۆنفڕانسه ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی پیرۆز له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له هێرشه‌كانی ئیمپریالیزم ده‌پارێزێت. كۆنفڕانس، گه‌نجی توونسی محه‌مه‌د بووعه‌زیزی وه‌ك مه‌شخه‌ڵی گه‌ل و گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ناوبرد و ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می وه‌ك ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌م كۆنفڕانسه له دژی هێرشه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و فاشیزمی دیكتاتۆر تێكۆشان ده‌كات. كۆنفڕانس شۆڕشی زیهنی به‌بنه‌ما ده‌گرێت و له به‌رانبه‌ر هه‌موو هێرشه‌كانی دژ به گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تێده‌كۆشێت. كۆنفڕانس، توركیا وه‌ك دوژمنی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بینێت و حكوومه‌تی توركیا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی تێرۆر له لیبیا، عێراق، سووریا، میسر، سوودان و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بینێت و له دژی ئه‌مه تێكۆشانێكی هاوبه‌ش ده‌كات. كۆنفڕانس، سڵاو ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كات و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستین ڕه‌تده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها كۆنفڕانس ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، ئێران، توركیا و قه‌ته‌ر وه‌ك به‌رپرسی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا ده‌بینێت. كۆنفڕانس بانگی پشتگیری شۆڕشی گه‌لی سوودان بۆ ئازادی و یه‌كسانی ده‌كات. له هه‌مان كاتدا بانگی پاراستنی گه‌لی دورزی، ئه‌رمه‌نی، ئێزدی، كاكه‌یی، لووڕی، سوریانی و هه‌موو كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی هه‌رێمه‌كه ده‌كات. ئه‌م كۆنفڕانسه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه شه‌رمه‌زار ده‌كات كه نه‌یانهێشتووه گه‌نجان به‌شداری له‌م كۆنفڕانسه‌دا بكه‌ن. كۆنفڕانس، بۆ پشتگیریی گه‌نجانی لیبیا، توونس، میسر، مه‌غریب و جه‌زائیر كار ده‌كات. خۆی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌زانێت له دژی قڕكردنی سوریان و ئه‌رمه‌ن و هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. كۆنفڕانس سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت.
s.m