هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی باغۆز-ی شارۆچكه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر گه‌یشته قۆناغی كۆتایی. كه‌مێكی ماوه دوایین شوێنی ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار بكرێت.
گوته‌بێژی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده مسته‌فا بالی ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا و ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كان له شوێنێكی بچووك گیریان خواردووه. گوتیشی، له ٣ لاوه ده‌وری چه‌ته‌كان گیراوه. یان ده‌بێ خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه بكه‌ن، یان ده‌كوژرێن. ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان له به‌رده‌مدا نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر خۆیان ڕاده‌ست نه‌كه‌ن به‌ته‌واوی له‌ناوده‌چن.»
له هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی باغۆزدا شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده تا ئێستا نزیكه‌ی ١٧ هه‌زار سیڤیلیان له ناوچه‌كه ده‌رخستووه. دوای ئه‌وه‌ی له شوێنه ئارامه‌كان جێگیر كران، شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستی پێكرد و ٣ ڕۆژه به‌بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌یان چه‌ته كوژراون.
s.m