كرستیان ئێمده كه به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانه و ساڵی ٢٠٠٣ ئاشكرای كرد كه بووه‌ته موسوڵمان، چه‌ند ساڵێك له‌نێو گرووپه ئیسلامییه ڕادیكاڵه‌كاندا بوو. دواتریش له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی داعش له هه‌رێمی ڕاین - وێستفالیای باكوور-ی ئه‌ڵمانیاوه ڕووی له عێراق و سووریا كرد. ئێمده ساڵی ٢٠١٤ له‌نێو ڕای گشتیی ئه‌ڵمانیا ناسرا.
ئه‌و چه‌ته‌یه هه‌مان ساڵ لێدوانی بۆ ڕۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمان یورگن تۆدنهۆیفهر دابوو و گوتبووی، «ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان ماوه‌یه‌كی درێژه له دژی ئیسلام شه‌ڕ ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ ئه‌ڵمانیا بزانێت كه چالاكیی تێرۆریستی له ئه‌ڵمانیاش ده‌كرێن.»
كرستیان ئێمده ماوه‌یه‌كی درێژبوو كه پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ داعش ده‌كرد و له‌و دیمه‌نانه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوی ده‌كردنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی چالاكیی تێرۆریستی له وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كرد. ئاشكرابوو كه ئێمده كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)\هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژراوه.
ڕۆژنامه‌ی بیلد له هه‌واڵێكدا ڕایگه‌یاند، كرستیان ئێمده له ژیاندا نه‌ماوه. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمان (DPA)ش به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه، هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی بیلد-ی پشتڕاست كرده‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كی دیكه له مێدیای ئه‌ڵمانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی قه‌سه‌ده له دژی چه‌ته‌كانی داعش، هاوسه‌ری ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش كه ژنێكی سووریاییه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی خۆی ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه.
s.m