به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عه‌فرین سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گوندێكی عه‌فرین كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركدایه، سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و ٢ چه‌ته‌ش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گوندێكی عه‌فرین كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركدایه، سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و ٢ چه‌ته‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ناوچه‌كه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی ترندێ له خاڵێكی پشكنینی هێزه‌داگیركه‌ره‌كان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه سه‌ربازێكی توركیا كوژرا و ٢ ئه‌ندامی گرووپی چه‌ته‌ی فرقه‌ی هه‌مزه بریندار بوون.
تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه ته‌قینه‌وه‌كه چۆن ڕوویداوه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
s.m