به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ڕه‌قا ٣ كه‌س كوژران
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی پاشماوه‌ی داعش له ڕه‌قا ٣ هاوڵاتیی سیڤیل كوژران.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی پاشماوه‌ی داعش له ڕه‌قا ٣ هاوڵاتیی سیڤیل كوژران.
له كۆڵانی نوور كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شاری ڕه‌قا له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٦ مینێكی پاشماوه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ته‌قییه‌وه. له ئه‌نجامدا ٣ هاوڵاتیی سیڤیل كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیاریی تیمه‌كانی فریاگوزاری كه چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، له كاتێكدا منداڵانی ٢ خێزانی خه‌ڵكی جه‌زعه له‌نێو شوێنه كاولبووهكان یارییان كردووه، مینێكی چه‌ته‌كانی داعشیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا خوشك و برایه‌ك به ناوه‌كانی سوبحیه خالید سلێمان (١٧ ساڵان) و خه‌لیل خالید سلێمان (١١ ساڵان) له‌گه‌ڵ منداڵێكی دیكه به ناوی حه‌نان مو‌سا (١٧ ساڵان) كوژراون.
ئه‌و ٢ منداڵه‌ی برینداریش بوون ناویان ناسر مووسا مه‌رعی و ئایدا مووسا مه‌رعی-یه كه ته‌مه‌نیان له خوار ١٢ ساڵه‌وه‌یه. پزیشكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بارودۆخی منداڵه برینداره‌كان دژواره.
s.m