به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له شه‌هبا منداڵێك كوژرا
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ناوچه‌ی ئه‌حداسی كانتۆنی شه‌هبا. منداڵێكی ته‌مه‌ن ٦ سالان كوژرا و ٣ منداڵیش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ناوچه‌ی ئه‌حداسی كانتۆنی شه‌هبا. منداڵێكی ته‌مه‌ن ٦ سالان كوژرا و ٣ منداڵیش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ناوچه‌ی ئه‌حداس-ی كانتۆنی شه‌هبا منداڵێكی ته‌مه‌ن ٦ ساڵان به ناوی عه‌زیز عه‌بدولقادر كوژرا و ٣ منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕاگه‌یه‌نرا منداڵه كوژراوه‌كه خه‌ڵكی گوندی حه‌مامی سه‌ر به ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرینه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه ٢ منداڵی خه‌ڵكی گوندی شیتكۆی عه‌فرین به ناوه‌كانی ئیبراهیم سه‌ید خه‌لیل (٧ ساڵان) و بیرهات سه‌ید خه‌لیل (١٢ ساڵان) كه برای یه‌كترن له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د سلێمان محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵان كه خه‌ڵكی گوندی كه‌فه‌ر سه‌فرای جندرێسه بریندار بوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه منداڵه برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین كران. ڕاگه‌یه‌نرا دۆخی ته‌ندرووستیی منداڵه‌كان باشه.
s.m