به هیوای گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سووریا‌ن پیرۆز كرد
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین كه به‌هۆی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك ناچاربوون كۆچ بكه‌ن بۆ ناوچه‌ی شه‌هبا، به هیوای گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سووریا‌ن پیرۆز كرد.
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین كه به‌هۆی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك ناچاربوون كۆچ بكه‌ن بۆ ناوچه‌ی شه‌هبا، به هیوای گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سووریا‌ن پیرۆز كرد.
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان و ڕایانگه‌یاند، له هه‌ر كوێیه‌ك بن خاوه‌نداره‌تی له كولتووری خۆیان ده‌كه‌ن و جه‌ژنه‌كانیان پیرۆز ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتیی ژنانی ئێزدی له هه‌رێمی عه‌فرین گولێ جهفۆ جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سووری له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، شه‌ڕڤانانی تێكۆشینی ئازادی و به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن پیرۆز كرد.
جهفۆ گوتی، «ئێستا ئێمه جه‌ژنی خۆمان پیرۆز ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی خۆمانین. ئه‌وه دووه‌مین جه‌ژنه كه له شه‌هبا پیرۆزی ده‌كه‌ین. جه‌ژنی یه‌كه‌م به خه‌مگینی تێپه‌ڕی، به‌ڵام جه‌ژنی ئه‌م جاره به جۆشێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئێمه ویستمان به جیهانی بسه‌لمێنین كه ده‌ستمان له وه‌ڵات و نه‌ریتی خۆمان به‌رنه‌داوه.»
گه‌نجێكی ئێزدی به ناوی سلاڤا سیدۆ گوتی، «به ئاهه‌نگێكی گه‌وره جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور پیرۆز ده‌كه‌ین. با دوژمن بزانێت كه له هه‌ر شوێنێك بین چالاكیی خۆمان ساز ده‌كه‌ین.» مامۆستای گرووپی ئهزداهی شوكری عه‌بدۆ جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور-ی له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز كرد و گوتی، له هه‌ر شوێنێك بین جه‌ژنی خۆمان پیرۆز ده‌كه‌ین.
s.m