فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٠٣:٤٠ لە خاڵێکى ئاسایشی کۆبانێیان دا و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی دروست ببوو.
محەمەد شاهین هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات بە ناوی ئەنجومەنەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "لە کاتێکدا کە هەموو گەلانی جیهان و دەوڵەتان لەدژی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کار دەکەن و لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاری کۆبانێی بۆردومان کرد. بەم پێیەش پەیماننامەکانی پێشووی پێشێلکردووە.
بەپێی ئەو پەیمانەی کە ساڵی ڕابردوو لەنیوان ڕووسیا و قەسەدە دا ئیمزاکراوە، پێویستە قەسەدە لە هەموو سنوری هەرێمی فوراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکشێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوای لە ڕووسیا و ئەمریکا کرد کە بە پێی بەلێنەکانیان بۆ پاراستنی خاکی سوریا و سنورداکردنی هێرشەکانی تورکیا کە ڕۆژانە بەرانبەر گوندەکانی کانتۆنەکانی گرێ سپی و کۆبانێ ئەنجامدەدرێن بجوڵێنەوە ئەوەش لە کاتێکدایە کە ٦ مانگە قەسەدە لە سنورەکان کشاوەتەوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٠٣:٤٠ لە خاڵێکى ئاسایشی کۆبانێیان دا. بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکى زۆر روویداوە."
ف.ق