٣٠٤ ته‌رم له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ڕه‌قا ده‌رهێنران
له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی گوندی فهخیخهی شاری ڕه‌قا ٣٠٤ ته‌رم كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون له لایه‌ن تیمهتایبهتهكانهوه ده‌رهێنراون.
له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی گوندی فهخیخهی شاری ڕه‌قا ٣٠٤ ته‌رم كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون له لایه‌ن تیمهتایبهتهكانهوه ده‌رهێنراون.
له گوندی فهخیخهی سه‌ر به شاری ڕه‌قای سووریا پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕزگرا كرا، ٨ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه.
تیمه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سیڤیلی ڕه‌قا كه گۆڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ٣٠٤ ته‌رمیان له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی گوندی فهخیخه ده‌رهێناوه كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
یاسر خه‌میس به‌رپرسێكی تیمه‌كان ڕایگه‌یاند، له ٩ی كانوونی دووه‌م به‌دواوه له‌و شوێنه كار ده‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه ٣٠٤ ته‌رمیان ده‌رهێناوه. گوتیشی، ئه‌و ته‌رمانه پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێن ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان ده‌كرێنه‌وه.
s.m