تووڕه‌یی زه‌یتوون: له ناوچه‌ی شه‌را ٦ چه‌ته كوژران
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كدا له ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین ٦ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیا كوژران.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كدا له ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین ٦ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیا كوژران.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون، له ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین هێزه‌كانیان له دژی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كردووه و له ئه‌نجامدا ٦ چه‌ته كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «شه‌ڕڤانانی ئێمه ڕۆژی ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩\٥ی ڕه‌شه‌مه له گوندی مشه‌لا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را، به ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو دژی خاڵێكی پشكنینی چه‌ته‌كانی سوڵتان مورادی سه‌ر به توركیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌رچه‌ته‌یه‌ك به ناوی ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن (ئه‌بوو ئووسامه) و ٥ چه‌ته‌ی دیكه كوژران.»
s.m