تەرمی ٤ شەڕڤانی شەهید لە حەسەکە بەخاکسپێردران

تەرمی ٤ شەڕڤانی شەهید کە لە دێرەزوور و حەسەکە شەهیدبوبوون، بە مەراسیمێکی بەشکۆ لە شاری حەسەکە بەخاکسپێردران.

زاگرۆس ڕۆدی"فەرهاد شێخ موس" شەڕڤانی قەسەدە کە لە ٧ی ئەم مانگە شەهید بوو، محەمەد مەلا حەسەن ئەندامی هێزەکانی خۆپاراستن، ئەحمەد عەلی حوسێن و مستەفا عەبدولڕەزاق کە لە دێرەزوور لە کاتی جیاجیا لەکاتی ئەرکدا شەهید بوبوون، ئەمڕۆ لە شاری حەسەکە بە مەراسیمێکی بە شکۆ لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردران.

لە مەراسیمەکەدا،ئەندامانی هێزەکانی خۆپاراستن، بەشێک لە شەڕڤانانی قەسەدە، نوێنەرو ئەندامانی دەزگا سیاسی و مەدەنیەکان و چەندین کەس لە هاوڵاتیانی ناوچەکە بەشدارییان تێدا کرد.

حوسێن سەرمۆ فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی حەسەکە لە وتەیەکیدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و کەسوکاریان خواست و وتی: ئێمە پێشتریش لە دژی چەتەکانی داعش تێکۆشاین، ئێستاش لە دژی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی تێدەکۆشین، ئێمە بەڵین دەدەین لەسەر ڕێبازی شەهیدان بڕۆین و تۆڵەی ئەوان بکەینەوە.

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوەو ڕادەستی بنەماڵەکانی شەهید کرا.

بە دروشمی"شەهید نامرێت" تەرمی ئەو ٤ شەڕڤانە بە خاکسپێردران.

ب.ش