تەقینەوەیەک لە تەبقا روویدا و هاووڵاتییەک کوژرا
لە ناوەندی شاری تەبقا تەقینەوەیەک روویدا. بەهۆی ئەەو تەقینەوەیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و ٤ هاووڵاتیى تریش برینداربوون. بریندارەکان دوانیان ژنێک و منداڵێکن.
لە ناوەندی شاری تەبقا تەقینەوەیەک روویدا. بەهۆی ئەەو تەقینەوەیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و ٤ هاووڵاتیى تریش برینداربوون. بریندارەکان دوانیان ژنێک و منداڵێکن.
بەپێى ئەو زانیارییانەى لە هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ وەرگیراون، دوێنێ کاتژمێر ١٩:٠٠ لە شەقامی فایز مەنسور لە رۆژهەڵاتى ناوەندی شاری تەبقا دوو ماددەى تەقەمەنی تەقیونەتەوە.
بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە، کەسێک کوژراوە و ٤ کەسی تر بریندار بوون. بریندارەکان دوانیان ژنێک و منداڵێکن. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى حەدیسە و دۆخی تەندروستیى منداڵەکە قورسە.
هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی لەبارەى تەقینەوەکە و هۆکارەکەى دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ر.م