جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور له شه‌هبا پیرۆز كرا
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین كه به‌هۆی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌ی شه‌هبا، له كه‌مپی به‌رخۆدان جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور-یان پیرۆز كرد.
ئێزدییه‌كانی عه‌فرین كه به‌هۆی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك كۆچیان كردووه بۆ ناوچه‌ی شه‌هبا، له كه‌مپی به‌رخۆدان جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور-یان پیرۆز كرد.
جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور-ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال، كوردستان و هه‌نده‌ران له لایه‌ن ئێزدییه‌كانه‌وه پیرۆز ده‌كرێت. ئێزدییه‌كانی عه‌فرین له ناوچه‌ی شه‌هبا به درووشمی «ژیانه‌وه‌ی چوارشه‌ممه سوور به‌ڵێنی ڕزگاركردنی عه‌فرینه» له كه‌مپی به‌رخۆدان جه‌ژنه‌كه‌یان پیرۆز كرد.
هاوڵاتییانی ئێزدی به جلوبه‌رگی كوردی و به ستران و هه‌ڵپه‌ڕكێ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.
s.m