خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی ده‌رباره‌ی دۆخی كۆچبه‌رانی كه‌مپی هۆلێ و زیندانییانی داعش كه له ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده)دان، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ساز كرد. له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه له هۆڵی ناوه‌ندی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له عه‌ین عیسا به‌ڕێوه‌چوو، گوته‌بێژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا لوقمان ئه‌حمێ لێدوانی دا. ده‌یان نوێنه‌ری ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاند ڕووماڵی كۆنفڕانسه ڕۆژنامهوانییهكهیان كرد. خۆبهڕێوهبهرییهكه بانگی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه دادگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی كردنی چه‌ته‌كانی داعش دابمه‌زرێت.
لوقمان ئه‌حمێ ڕایگه‌یاند، قه‌سه‌ده و پێشتریش یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه چه‌ندین ساڵ له دژی گرووپه تێرۆریستییه جۆراوجۆره‌كان شه‌ڕیان كرد. دوایین جار له باغۆز دژی چه‌ته‌كانی داعش تێكۆشان و ڕۆژی ٢٣ی ئادار\٣ی خاكه‌لێوه سه‌ركه‌وتنیان ڕاگه‌یاند.
ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد، پێكهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه له‌جیاتی هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌ڕی تێرۆریان كردووه و زۆر قوربانییان داوه. له‌جیاتی مرۆڤایه‌تی شه‌ڕیان كرد و زیاتر له ١١ هه‌زار شه‌هیدیان دا و ٢١ هه‌زار شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
ئه‌حمێ ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر سووریا، ته‌واوی هه‌رێمه‌كه و جیهان دروست ده‌كرد و زۆر ناوچه‌ی ژێر داگیركاریی تێرۆیستان ڕووخێنران. گوتیشی، «به‌هۆی كرده‌وه‌كانی تێرۆریستان له دژی خه‌ڵكی سیڤیلی ته‌واوی هه‌رێمه‌كه، سه‌ره‌تا له هه‌رێمه‌كانی ئێمه‌وه تا ئه‌ورووپا و جیهان، هه‌مووی ڕووبه‌ڕووی كوشتن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، ڕفاندن، ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر، چه‌كداركردنی منداڵ بوونه‌وه. هه‌روه‌ها دانیشتوان ترسێنران كه به ئارامی ده‌ژیان و تێرۆریستانیش به ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه.»
گوته‌بێژی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی ڕاشیگه‌یاند، به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بانگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه به‌رپرسایه‌تیی خۆیان له به‌رانبه‌ر چهتهتێرۆیستهكان جێبه‌جێ بكه‌ن كه له لای هێزه‌ئه‌منییه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتییه‌وه به‌ند كراون.
لوقمان ئه‌حمێ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، «به‌تایبه‌تی داوا له‌و ده‌وڵه‌تانه كراوه كه هاوڵاتییه‌كانیان له‌نێو داعشدان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ته گیراوه‌كان وه‌رگرنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ وه‌ڵام و دهستپێشخهرییهكایان له‌م باره‌یه‌وه نه‌بووه.»
ناوبراو بانگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه دادگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی كردنی چه‌ته‌كانی داعش له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دابمه‌زرێنن. گوتی، «پێویسته دادگه له شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و شوێنی ده‌ستگیركردنی تاوانبار دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به گوێره‌ی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دادگه‌یی بكرێن.»
ئه‌و به‌رپرسه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت و لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییان كردووه.
s.m