كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی به‌فه‌رمی ٣ منداڵی هاوڵاتیی ڕووسیای ڕاده‌ستی شاندێكی ده‌وڵه‌تی ڕووسیا كرد كه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون.
هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر به ئاماده‌بوونی شاندێكی ڕووسیا كه له نێلی كۆسۆڤا و ماربێللا پێكهاتبوون، ڕاده‌ستكردنی ٣ منداڵه‌كه‌ی له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر ڕایگه‌یاند، «له چێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی و حكوومه‌تی ڕووسیادا، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی ئێستا ٣ منداڵ كه خه‌ڵكی ڕووسیان و له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كراون، به ساخ و سه‌لامه‌تی له ڕێی حكوومه‌تی ڕووسیاوه ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان له ڕووسیا ده‌كه‌ینه‌وه. منداڵه‌كان ناویان فاتیمه ڕه‌مه‌زان (له‌دایكبووی ٢٠١٤)، عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌مه‌زان و مریه‌م ڕه‌مه‌زن (له‌دایكبووی ٢٠١٢)یه.»
s.m