به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژاڤا)، ٥ منداڵی خوار ته‌مه‌ن ٥ ساڵانی چه‌ته به ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه‌كانی داعش به‌فه‌رمی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كراونه‌ته‌وه.
نووسینگه‌كه ڕایگه‌یاند: «ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به گوێره‌ی ڕه‌گه‌ز و به‌هاكانی مافی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین. به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا به هاوبه‌شی و به هه‌ماهه‌نگی و پلان، ڕێكه‌وتی ١٤ی ئاداری ٢٠١٩، ٥ منداڵی خوار ته‌مه‌ن ٥ ساڵانمان ڕاده‌ستی شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كرد كه دایك و باوكیان نه‌مابوون و خزمیان نه‌بوون.»
s.m