خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا ٥ منداڵی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی سوودان كرده‌وه
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوای كوردستان ٥ منداڵی سوودانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی سوودان كرده‌وه كه له ده‌ستی داعش ڕزگاری كردبوون.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوای كوردستان ٥ منداڵی سوودانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی سوودان كرده‌وه كه له ده‌ستی داعش ڕزگاری كردبوون.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی و له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا ٥ منداڵی سوودانی ڕاده‌ستی شاندێكی حكوومه‌تی سوودان كرده‌وه كه شه‌ڕڤانان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگاریان كردبوون.
كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه له ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی به‌ڕێوه‌چوو. جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا فه‌نه‌ر كعیت و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوودان به‌دره‌دین عه‌لی و ده‌سته‌یه‌كی چاودێری ئاماده بوون.
ناوی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ڕاده‌ستی سوودان كرانه‌وه:
عه‌بدولسه‌مه‌د هه‌مه یاسین حه‌سه‌ن
سه‌یفوڵا یاسین هه‌مزه حه‌سه‌ن
مریه‌م محه‌مه‌د بیلال
مریه‌م محه‌مه‌د ئووسامه به‌دری
فاتمه یاسین هه‌مزه حه‌سه‌ن
s.m