خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا: قۆناغی یەکەمی ئاسایشی سنوور ئەنجامدرا
خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی رێککەوتنى ٣ قۆڵی بۆ ئاسایشی سنوور ئەنجامدرا.
خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی رێککەوتنى ٣ قۆڵی بۆ ئاسایشی سنوور ئەنجامدرا.
زێدان عاسی هاوسەرۆکى نووسینگەى پاراستنى خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا لەبارەى رێککەوتنى ٣ قۆڵیى نێوان قەسەدە، ئەمریکا و تورکیا و چۆنیەتیى ئاسایشی "پاراستنى سنوور"، کە لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ / ١٦ی گەلاوێژ دا ئەنجامدرا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
عاسی رایگەیاند "لە چوارچێوەى رێککەوتنى ٣ قۆڵیی پەیوەندیدار بە پاراستنى سنوور لەگەڵ تورکیا و لە چوارچێوەى پرۆسەى یەکەمی رێککەوتنەکەدا، ئێمە ٢٤ی ئاب / ٢ی خەرمانان دەستمان بە هەنگاوی کرداری کرد. سەرەتا لە هەرێمى سەرێکانی ساترەکان لابران و دەستەیەک لە یەپەگە و چەکە قورسەکانیان بەرەو خاڵێکى نوێ کشێنرانەوە و خاڵی سەر سنووریان رادەستی هێزە خۆجێىەکان کرد".
عاسی راشیگەیاند، دوێنێ ٢٦ی ئاب / ٤ی خەرمانان هەمان ئەو پرۆسەیە لە گرێ سپی ئەنجامدرا.
عاسی ئەوەشی راگەیاند، ئەوان بەو کارانە دووپاتیان کردوەوتەوە، کە بە هەستیارییەوە رێککەوتنکە جێبەجێ دەکەن و دەیانەوێت هەموو کێشەکان لەگەڵ دەوڵەتە دراوسێکاندا لە رێگەى دیالۆگ و بە ئاشتییانە چارەسەر بکەن.
ژ.ت