دانیشتوانی تل عهران و تل حاسل: بارزانی پێشوازی له دوژمنانی ئێمه كرد
دانیشتوانی ناوچه‌كانی كانتۆنی شه‌هبا ئیدانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و گرووپه چه‌تانه ده‌كه‌ن كه ناویان له‌خۆیان ناوه «ئۆپۆزسیۆنی سووریا» و سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
دانیشتوانی ناوچه‌كانی كانتۆنی شه‌هبا ئیدانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و گرووپه چه‌تانه ده‌كه‌ن كه ناویان له‌خۆیان ناوه «ئۆپۆزسیۆنی سووریا» و سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
نوێنه‌رانی ئه‌و گرووپه چه‌تانه‌ی هه‌رێمی عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریایان داگیركردووه، چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستا چوونه باشووری كوردستان و له لایه‌ن سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) مه‌سعوود بارزانییه‌وه پێشوازییان كێ كرا.
دانیشتوانی ناوچه‌كانی تل عهران و تل حاسل-ی سه‌ر به كانتۆنی شه‌هبا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كرد و ئیدانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یان كرد و ڕایانگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی تل عهران و تل حاسل-دا هه‌یه كه ساڵی ٢٠١٣ ده‌یان هاوڵاتیی سیڤیلیان كوشتووه.
هاوڵاتییه‌ك به ناوی زه‌هرا كالۆ به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی گوت: «ئێمه ئه‌و پیلانانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه له ڕێی دوژمنانی وه‌ك عه‌بدولجه‌بار ئهلگێدی و هاوشێوه‌كانی خزمه‌تی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوژمن و چه‌ته‌كان ده‌كه‌ن. ئێمه گه‌لێكین و خاوه‌نی ماف و خاكی خۆمانین.»
هاوڵاتییه‌ك به ناوی جه‌مال سلێمان كه خه‌ڵكی عه‌فرینه گوتی: «ئیدانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه ده‌كه‌ین كه له تل عهران و تل حاسل كران. به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له باشووری كوردستان كه‌سانی وه‌ك عه‌بدولجه‌بار ئهلگێدی كه كوژه‌ری ئێمه‌ن له باوه‌ش ده‌گرن. ئه‌وه شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه.»
هاوڵاتی جووما كالۆ گوتی: «من شایه‌تحاڵی كۆمه‌ڵكوژیی تل عهران و تل حاسل-م. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له ئه‌نجامی په‌یمانی نێوان چه‌ته‌كانی سوپای ئازاد، چه‌ته‌كانی نووسره، داعش، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له حه‌له‌ب و ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی حه‌له‌ب عه‌بدولجه‌بار ئهلگێدی كرا. هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌تانه هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ردوو شارۆچكه‌ی تل عهران و تل حاسل به هاوكاری چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی [كورد]ی وه‌ك لیوای یوسف ئهلهزما و كۆمه‌ڵه و ئازادی. ئه‌مانه ٦ تا ٧ لیوا بوون و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد بوون.»
«به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌و كه‌سانه ده‌كات و له باوه‌شیان ده‌گرێت كه كوژه‌ری منداڵ، ژن، به‌ساڵاچوان و خه‌ڵكی ئێمه‌ن. له‌به‌رئه‌وه من ئه‌و مامه‌ڵه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م، شه‌رمه‌زارییه كه كه‌سێكی ناوداری وه‌ك مه‌سعوود بارزانی باوه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه كوژه‌ری گه‌لی كوردن. له كاتێكدا ده‌بوایه بارزانی لای گه‌لی كوردی گرتبا و ڕایگه‌یاندبا كه ئه‌و كه‌سانه خائینن و كوژه‌ری گه‌لی كورد بوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كات و له باوه‌شیان ده‌گرێت.»
هاوكات ڕیحان جبۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكی یه‌كێتیی ژنانی گه‌نج له شه‌هبا گوتی: «ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان له تل عهران، تل حاسل، گه‌لی عه‌فرین و شه‌هبا كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی پێشوازی كردن له چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا بكه‌ن له لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی عه‌فرین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه داگیر كرا، به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان زۆر هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها ئامانجی چه‌ته‌كان له‌ناوبردنی گه‌لی كورد و پهرتهوازهكردنیانه. به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان له دژی ئه‌م كارانه‌ی داگیركه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه و دژی چه‌ته‌كان یه‌كده‌گرێت.»
s.m