داگیرکەران ئاگریانە بەردایە گوند و زەوییە کشتوکاڵییەکانى گرێ سپی
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ئاگریان بەردایە گوند و زەوییە کشتوکاڵییەکانى گوندەکانى گرێ سپی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ئاگریان بەردایە گوند و زەوییە کشتوکاڵییەکانى گوندەکانى گرێ سپی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکانى گوندەکانى جرن، قەتەر و کولک لە گرێ سپی. لە کاتژمێر ١٦:٠٠ی دوێنێ ئاگریان لەو زەوییانە بەردا و تاوەکو درەنگانێکى شەو ئاگرەکە بەردەوام بوو لە سوتاندنی دەخڵ و دانی هووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.
ئاگرەکە بە رادەیەک تەشەنەى سەندبوو، کە گەیشتە ناو گوندی هاووڵاتییان و بەهۆی ئاگرەکەوە ماڵی هاووڵاتییەک ئاگری گرت و رووخا.
ژ.ت