ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی گۆڕستانه‌كانی عه‌فرین تێكده‌ده‌ن
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین گۆڕستانی عه‌له‌وی و ئێزدییه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنن. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین گۆڕستانی عه‌له‌وی و ئێزدییه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنن. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) به‌ر له ٤ ڕۆژ له گوندی هه‌پۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی مابه‌تا-ی عه‌فرین محه‌مه‌د عه‌گید سیدی و ئامۆزایه‌كی به ناوی نه‌جاح عه‌گید له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه ڕفێنراون. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی ئه‌مین ئامار (٢٢ ساڵان) و به‌شار كه‌مال حوسێن مسته‌فا دیار نییه كه به‌ر له ٤ ڕۆژ له گوندی مهسێی ناوچه‌ی ڕاجۆ ڕفێنرابوون.
هێزه‌داگیركه‌ره‌كان ٦ په‌یمانگه‌ی موزیكیان له شاری عه‌فرین و ناوچه‌ی جندرێس داخستووه. په‌یمانگه‌كانی دارساز، ئاواز، ئادیك، ئاریا، ئاسلان و ئارت له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داگیركه‌ر داخراون. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری په‌یمانگه‌ی موزیكی ئاریا محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان به‌ر له ١٥ ڕۆژ له ناوچه‌ی جندرێس ڕفێنراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه.
ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵی هاوڵاتییانی سیڤیلدا ده‌گرن
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كان هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌ڕفێنن ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا ده‌گرن. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه؛ چه‌ته‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له هاوڵاتییه‌ك به ناوی عیسا عه‌دنان كردبوو كه ده‌بێ ماڵه‌كه‌ی له كۆڵانی ڤێلات چۆڵ بكات و ڕاده‌ستی ئه‌وانی بكات. ساڵێك به‌ر له ئێستاش چه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵی باوكی عیسا عه‌دناندا گرتبوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی ئه‌نه‌كه‌سه كاری سیخووڕی بۆ ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ده‌كه‌ن و به‌شدارن له تاڵانی و وێرانكاریی عه‌فرین، به‌ڵام هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا ئه‌ندامێكی ئهنهكهسهشیان ڕفاندووه. حسێن ئیبش ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه كه خه‌ڵكی گوندی خربێ-یه له ٣١ی ئاداره‌وه گیراوه و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. ئه‌مه دوای ئه‌وه هات كه به‌ر له چه‌ندین هه‌فته‌یه‌كیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی عه‌فرین محه‌مه‌د عه‌لی ریدا ده‌ستگیر كرا و دواتر له به‌رانبه‌ر پێدانی پاره ئازاد كرا.
گۆڕستانی عه‌له‌وی و ئێزدییه‌كان تێكدران
داگیركه‌ران زیاتر له ٢٠ گۆڕستانی ئێزدی و عه‌له‌وییه‌كانی عه‌فرینیان وێران كردووه. دوایین هێرشی هێزه داگیركه‌ره‌كان بۆ سه‌ر گۆڕستانه‌كان له ناوچه‌ی مابه‌تا بوو كه گۆڕستانی یهخموور دادا-یان تێكدا.
s.m