ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گونده‌كانی كیماره و جیلبیل-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا و گوندی مه‌ریه‌مین-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را دیواری ٣ پارچه‌یی دروست ده‌كات كه ٣ مه‌تر به‌رزه. ده‌وڵه‌تی تورك تا ئێستا له گوندی جیلبیلی ٢٠ ماڵی ڕووخاندووه. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕانه‌كێشێت دیواره‌كه به ٣ پارچه دروست ده‌كرێت. پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا هه‌ر ٣ پارچه‌كه بگه‌ن به یه‌ك.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و دیواره ٧٠ كم درێژ ده‌بێت. له ناوچه‌ی شێخ به‌ره‌كات تا عه‌فرین و عه‌زاز درێژ ده‌بێته‌وه. ده‌یانه‌وێت به‌م دیواره عه‌فرین له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه داببڕن. ده‌گوترێت ده‌وڵه‌تی تورك بۆ پاراستنی چه‌ته‌كان ئه‌و دیواره دروست ده‌كات.
ڕژێمی سووریا بێده‌نگه
ئه‌م دیواره به‌به‌رچاوی ڕژێمی سووریاوه دروست ده‌كرێت. خاڵه سه‌ربازییه‌كانی ڕژێم له ناوچه‌ی شه‌هبا و شێراوا هه‌ن. ماوه‌ی نێوان خاڵه‌كانی ڕژێم و گونده‌كانی تنب و سخوونهكه-ی شێراوا له‌گه‌ڵ دیواره‌كان ٢ كیلۆ مه‌تره. به‌ڵام تا ئێستا ڕژێمی سووریا ده‌رباره‌ی دروستكردنی ئه‌و دیوارانه لێدوانی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها خاڵه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا له شه‌هبا هه‌ن. ماوه‌ی نێوان خاڵه‌كانی ڕووسیا له كهشتههاره-ی شێراوا و ئه‌و دیواره ته‌نیا ٦ كیلۆ مه‌تره. سه‌رنجڕاكێشه كه ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا جار جار هاتووچۆی عه‌فرین ده‌كه‌ن.
توركمان و عه‌ره‌ب جێگیر كران
له زۆر شوێنی عه‌فرین دیوار دروست ده‌كرێت. كوردان ناتوانن بچنه ناوچه‌كانی بلبلێ و ڕاجۆ-ی سه‌ر به عه‌فرین. ئه‌و ناوچانه بۆ توركمانه‌كان ته‌رخان كراون و یه‌كه‌ی چه‌كداریی توركمانه‌كان له‌و ناوچانه جێگیر كراون. ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له غووته-وه هاورده كراون له‌نێو شاری عه‌فرین جێگیر كراون. كوردیش له چه‌ند گوندێكی شێراوا هه‌ن.
ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كان له یه‌كتر داببڕن
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی تورك له‌نێوان ناوچه‌كانی عه‌فرینیش دیوار دروست ده‌كات و ده‌یه‌وێت له یه‌كتریان داببڕێت. له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری نزیكه‌ی ٢٠٠ خاڵی سه‌ربازیی سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌ن. جگه له‌و خاڵانه چه‌ند خاڵێكی چه‌ته‌كان و ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی تورك هه‌ن. داگیركه‌ران له زۆر ناوچه كامێرای چاودێریان داناوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژانه فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سیخووڕی به‌سه‌ر عه‌فریندا ده‌سووڕێنه‌وه.
s.m