ده‌یان چه‌ته‌ی داعش خۆیان ڕاده‌ستی قه‌سه‌ده كرد
دوای ٢٤ كاتژمێر تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی چه‌ته‌كانی داعش له گوندی باغۆز، ده‌یان چه‌ته له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی قه‌سه‌ده كرد.
دوای ٢٤ كاتژمێر تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی چه‌ته‌كانی داعش له گوندی باغۆز، ده‌یان چه‌ته له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی قه‌سه‌ده كرد.
ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) بۆ چه‌ته‌كانی داعشیان د‌یاریكردبوو به‌مه‌به‌ستی خۆڕاده‌ستكردن، ئێواره‌ی دوێنێ كاتژمێر ١٨ كۆتایی هات. دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی كۆتایی هێنان به داعش له گوندی باغۆز ده‌ستی پێكرده‌وه. له ئێواره‌ی دوێنێوه شه‌ڕێی سه‌خت له ئارادایه.
پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، ده‌یان چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كرد.
s.m