دوایین ئه‌رمه‌نی له عه‌فرین كۆچبه‌ر بوو
ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵی هارووت كڤۆرك-داگرت كه دوایین ئه‌رمه‌نی بوو له عه‌فرین مابێت. داگیركه‌ران ماڵه‌كه‌یان كرده مزگه‌وت.
ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵی هارووت كڤۆرك-داگرت كه دوایین ئه‌رمه‌نی بوو له عه‌فرین مابێت. داگیركه‌ران ماڵه‌كه‌یان كرده مزگه‌وت.
له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی عه‌فرینیان داگیركردووه دزی، تاڵانی، ده‌ستدرێژی، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و هێرشی دژه‌مرۆڤانه به‌رده‌وامن. چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك تا ئێستا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی هه‌زاران كه‌س. ئه‌م جاره‌ش ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و كه‌لوپه‌لی هاوڵاتییه‌كی ئه‌رمه‌نیدا گرت كه دواهه‌مین ئه‌رمه‌نی بوو له عه‌فرین مابێت.
هارووت كڤۆرك له‌گه‌ڵ هه‌زاران خانه‌واده‌ی ئه‌رمه‌نی به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژیی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ساڵی ١٩١٥ كۆچیان كرد بۆ عه‌فرین. خانه‌واده‌ی كڤۆرك له ساڵی ١٠١٥-ه‌وه له عه‌فرین ده‌ژین و بژێوی ژیانی خۆیان له ڕێی فرۆشتنی ئه‌و ئامێرانه دابین ده‌كه‌ن كه له ئاسن بۆ پێداویستییه‌كانی ماڵ دروستی ده‌كه‌ن. چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستیان به‌سه‌ر دوكان و ماڵ و موڵكه‌كه‌یدا گرت.
ماڵی ئه‌و ئه‌و ههوڵاتییه ئه‌رمه‌نییه له‌سه‌ر ڕێی جندرێس بوو. پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه كرایه مزگه‌وت و ناوی لێ‌نرا «مزگه‌وتی فاروق». هارووت كڤۆرك كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی چه‌ته‌كان بووه‌ته‌وه، ناچار بوو عه‌فرین جێبێڵێت و كۆچی كرد بۆ حه‌له‌ب.
s.m