دوایین سه‌نگه‌ری داعش كه‌وت!
قه‌سه‌ده له گوندی باغۆز-ی دێره‌زۆر دواهه‌مین سه‌نگه‌ری چه‌ته‌كانی داعشی ڕووخاند و كۆتایی به هه‌بوونی چه‌ته‌كانی داعش هێنا له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
قه‌سه‌ده له گوندی باغۆز-ی دێره‌زۆر دواهه‌مین سه‌نگه‌ری چه‌ته‌كانی داعشی ڕووخاند و كۆتایی به هه‌بوونی چه‌ته‌كانی داعش هێنا له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) گوندی باغۆز-ی ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێرهزرۆ-یان به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كرد كه دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعش بوو له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
گوندی باغۆز كه له‌سه‌ر سنووری عێراق - سووریا هه‌ڵكه‌وتووه ئێستا ئازاده و شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕان و پشكنین. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانان له‌و گرده‌وه كه ئاڵای یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی تێدا هه‌ڵكراوه، به كامیۆن ئه‌و چه‌تانه ده‌گوازنه‌وه كه خۆیان ڕاده‌ست كردووه.
به كه‌وتنی دواهه‌مین سه‌نگه‌ری داعش له گوندی باغۆز كۆتایی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) هات له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا. ئه‌مه پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌چوو.
تیمی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) له كاتی كه‌وتنی دواهه‌مین سه‌نگه‌ری داعش له گوندی باغۆز بوو و دیمه‌نی گواستنه‌وه‌ی چه‌ته‌كان و خێزانه‌كانیانی تۆمار كردووه.
s.m