دوایین گرووپی خه‌ڵكی سیڤیل له باغۆز ڕزگار كرا
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له گوندنی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر دوایین گرووپی خه‌ڵكی سیڤیلی ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشیان ڕزگار كرد. هاوكات گرووپێكی چه‌ته‌كان خۆیان ڕاده‌ست كرد.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له گوندنی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر دوایین گرووپی خه‌ڵكی سیڤیلی ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشیان ڕزگار كرد. هاوكات گرووپێكی چه‌ته‌كان خۆیان ڕاده‌ست كرد.
فه‌رمانداره‌تی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سیڤیلیان له گوندی باغۆز ده‌رخستووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به دوایین قۆناغی ڕزگاركردنی گوندی باغۆز كردووه كه دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعشه. قه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند، به ڕزگاركردنی باغۆز ته‌واوی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له چه‌ته‌كانی داعش پاك ده‌بێته‌وه.
قه‌سه‌ده له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌زاران كه‌سی سیڤیل و خانه‌واده‌ی چه‌ته‌كانی داعشی له باغۆز ده‌رخستووه و له ناوچه ئارامه‌كان جێگیری كردوون. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان چه‌ته‌ی داعش خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له خه‌ڵكی سیڤیل وه‌رگیراون، زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی كه له گوندی باغۆز خۆیان ڕاده‌ست نه‌كردووه، خه‌ڵكی عێراق، فه‌ڕه‌نسا، پاكستان، ئۆزبه‌كستان، میسر و عه‌ره‌بستانی سعوودین و له فه‌رمانده باڵاكانی داعشن.
s.m