دوای ٨ ساڵ ئاگری نه‌ورۆز له ڕه‌قا كرایه‌وه
دانیشتوانی ڕه‌قا دوایین جار ساڵی ٢٠١١ له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا نه‌ورۆزیان پیرۆز كردبوو. دوای ٨ ساڵ ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه.
دانیشتوانی ڕه‌قا دوایین جار ساڵی ٢٠١١ له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا نه‌ورۆزیان پیرۆز كردبوو. دوای ٨ ساڵ ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه.
ڕه‌قا كه٢٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ڕزگار كرا، دوای ٨ ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مڕۆ نه‌ورۆزی پیرۆز كرد.
هه‌زاران كه‌س له ناوچه‌ی دێره‌زۆر و ته‌بقا ڕوویان له شاری ڕه‌قا كرد و به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز كرد كه به درووشمی «به ڕۆحی نه‌ورۆز ههرێمهداگیركراوهكانی سووریا ئازاد ده‌كه‌ین» به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له مه‌یدانی نه‌ورۆزدا چه‌ندین پۆسته‌ر هه‌ڵدراون كه له‌سه‌ریان نووسراوه: «به ڕۆحی ژنانی ئازاد نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ین» و «مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز ڕێگه‌ی ئازادی ڕووناك ده‌كاته‌وه». ڕێوڕه‌سمه‌كه به كردنه‌وه‌ی ئاگر ده‌ستی پێكرد.
له حه‌لب ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه
له شاری حه‌له‌ب-یش نه‌ورۆز پیرۆز كرا. به درووشمی «به ڕۆحی نه‌ورۆز كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین و عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین» هه‌زاران كه‌س له گوندی بنۆ-ی ناوچه‌ی شقێف كۆبوونه‌وه. ڕێوڕه‌سمه‌كه به كردنه‌وه‌ی ئاگر له لایه‌ن دایكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد.
s.m