دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان گوندێکی تربەسپیی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان گوندی دگوری سەر بە ناوچەی تربەسپیی بۆردومان کرد.

بە پێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستمان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هێرشی کردە سەر گوندی دگوری سەر ناوچەی تربەسپی و بۆردومانی کرد.

بە پێی زانیارییەکان بە هۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەیکە کەوتووە. تا ئێستا زانیاریی ورد لە بارەی زیانەکانەوە بەدەستمان نەگەیشتوون.

ز.ش