دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەهباو عەفرین تۆپباران دەکات
سواپی داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بە چەکی قورس گوندەکانی شەهبا، ناوچەی شێراوە و شەرا لە عەفرین تۆپباران دەکات.
سواپی داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بە چەکی قورس گوندەکانی شەهبا، ناوچەی شێراوە و شەرا لە عەفرین تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تۆپ و چەکی قورس بۆردوومانی گوندەکانی سۆخانکێ، ئاقیبە و بینێ-ی شێراوە و گوندەکانی مەراناز، مالکییە، ئەلقمیە، ئیراشادییە، تل مەراش، شوارخا و تەنەب لە ناوچەی شەرای سەر بە عەفرین دەکات.
هاو وەخت لەگەڵ تۆپبارانی گوندەکانی شەراو شێراوە، دەوڵەتی تورک هێرشی گوندی شێخ هیلال و کەفەر نەیا سەر بە شەهبا دەکات.
هێرش و بۆردوومانەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامی هەیە.