ژمارەى سەربازانى سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانى ئیدلب و حەڵەب گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٣٠٠ سەرباز.
بەپێی راگەیاندراوی رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، هێزەکانى حکومەتى سوریا ناوچەکانی کەنسەفرا، فەتیرا، بارا، سیفوهین و فەلیفیل یان لە باشووری ئیدلب موشەکبارانکرد، کە شوێنى چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرن.
رێکخراوى مافەکانى مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند، جگە لەو بۆردومانە، لە ٥٩هەمین رۆژی ئاگربەستی نێوان پوتین – ئەردۆغان لە هەرێمەکەدا ئاڵۆزییەک هەیە و دەوڵەتى تورک کاروانێکى سەربازیی پێکهاتوو لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەک و تەقەمەنیی لە ٣ی ئایاردا بردووەتە ئەو ناوچەیە و بە دیاریکراویش روویان لە ناوچەى کەفەر لۆسین لە باکووری ئیدلب کردووە.
هەزاران ئۆتۆمبیل پەڕیونەتەوە بۆ سوریا
بەپێی ئامارەکانى رێکخراوی چاودێریی مافەکانى مرۆڤ لە سوریا، لە سەرەتای ئاگربەستەکەوە تاوەکو ئێستا رژێمی تورک ٢ هەزار و ٩٨٠ ئۆتۆمبێلی رەوانەى سوریا کردووە و هەزارانی سەربازیشی گواستوەتەوە بۆ سوریا و جێگیریکردوون.
١٠ هەزار و ٣٠٠ سەربازی تورک جێگیرکراون
لە ٢ی شوباتەوە تاوەکو ئێستا دەوڵەتى تورک ٦ هەزار و ٣٨٥ ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەى "ناوچەکانى دوور لە چەک و کێشە" کردووە. لەو کاروانە سەربازییانەى دەوڵەتى تورکدا، کە بۆ سوریای گواستونەتەوە بە زۆری تانک و زرێپۆش و یەکەی سەربازی و راداری چاودێریکردنیان تیادا بووە.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانى مرۆڤ لە سوریا ئەوەشی راگەیاندووە، لەو ماوەیەدا واتە لە ٢ی شوباتەوە تاوەکوە ئێستا ١٠ هەزار و ٣٠٠ سەربازی تورک لە ئیدلب و حەڵەب جێگیرکراون.
ژ.ت