سوپای تورك له عه‌فرین دیوار دروست ده‌كات
سوپای تورك بۆ ئه‌وه‌ی عه‌فرین بخاته نێو سنووری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌وه، دیواری داگیركاری دروست ده‌كات. هاوكات ژماره‌ی بنكه و سه‌ربازگه‌كانی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه زیاد ده‌كات.
سوپای تورك بۆ ئه‌وه‌ی عه‌فرین بخاته نێو سنووری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌وه، دیواری داگیركاری دروست ده‌كات. هاوكات ژماره‌ی بنكه و سه‌ربازگه‌كانی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه زیاد ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ساڵی ٢٠١٥ دوای لێدوانێكی ئه‌ردۆغان به بیانووی «ئاسایشی سنوور» له ناوچه‌ی شیێ-وه هه‌تا ناوچه‌ی ڕاجۆ-ی عه‌فرین كه هاوسنووری توركیان ده‌ستی به دروستكردنی دیوار كرد. دواتریش له عه‌فرینه‌وه تا دێرك به درێژایی ٧٦٠كم دیواری دروست كرد.
سوپای توركی داگیركه‌ر به دروستكردنی دیوار له ده‌وروبه‌ری كانتۆنی عه‌فرین، جه‌خت له‌سه‌ر پارچه‌كردنی خاكی سووریا ده‌كاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات عه‌فرین بخاته سه‌ر پارێزگه‌ی هاتای.
گه‌ل ناڕازییه
كرده‌وه‌كانی توركیا تووڕه‌یی دانیشتوانی عه‌فرینی زیاتر كرد. عه‌فرینییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كه‌یان بۆ به‌رده‌م ناوه‌ندی سه‌ربازیی ڕووسیا هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاند و داوایان كرد ئه‌و كرده‌وانه ڕابگیرێن و داگیركه‌ران له عه‌فرین بچنه ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها داوایان له ڕژێمی سووریا كرد هه‌ڵوێستی هه‌بێت و ده‌رفه‌ت نه‌دات كه سیناریۆی لیوا ئه‌سكه‌نده‌روون دووباره ببێته‌وه.
ماڵ و فێرگه‌كانیان سووتاند
سوپای توركی داگیركه‌ر ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستی به دروستكردنی دیوارێك كردووه به‌درێژایی ٩٠٠ مه‌تر له گوندی كیمار تا گونده‌كانی جلبرا و مه‌ریه‌مین. به‌رزیی دیواره‌كه ٣ مه‌تره.
به‌ر له دروستكردنی دیواره‌كه، سوپای توركی داگیركه‌ر ١٥ خانوو، فێرگه و كۆگه‌یه‌كی ئاوی له گوندی جلبرا (جلبل) ڕووخاند. دواتریش له ده‌وروبه‌ری گوند ده‌ستی به لێدانی خه‌نده‌ق و دروستكردنی دیوار كرد. هه‌روه‌ها بنكه‌ی سه‌ربازی و سه‌ربازگه‌ی له‌و گوندانه دروست كرد.
ڕفاندن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن
سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵ ده‌دات كرده‌وه و پێشێلكارییه‌كانی له‌نێو شاری عه‌فرین و گونده‌كانی دژبه دانیشتوانی عه‌فرین بشارێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێگه نادات ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و داموده‌زگه حقووقییه‌كان له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخی عه‌فرین بكه‌ن.
داگیركه‌ران سزای پاره‌دان به بڕی ٥٠-٤٠٠ لیره‌ی سووری به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنن كه چه‌كیان له‌لا بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی چه‌كی ڕاوكردن یان مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی عه‌فرین هه‌بووبێت. له گوندی تهلف-ی ناوچه‌ی جندرێس چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ١٠٠-٢٠٠ كیلۆ له‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ستێنن كه باری داری وشكی زه‌یتوونیان باركردووه.
له گوندی جهلهم ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی شام چه‌ند هاوڵاتییه‌كیان به ناوه‌كانی شیار ئه‌كره‌م كهلخهلۆ، ده‌لیل محه‌مه‌د عه‌لووش، محه‌مه‌د مۆری، ئیبراهیم نه‌هله كهلخهلۆ و ههیسهر عه‌بدولره‌حمان سێفۆ ڕفاندووه و هه‌تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
له لایه‌كی دیكه‌وه به ده‌ستپێكردنی وه‌رزی جووتكردنی نێو زه‌یتوونه‌كان، دانیشتوانی گونده‌كانی ئهتمانا، شادیا، قوده، كۆلیا، باربنه و هه‌سه‌ن-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ ده‌ستیان به جووتكردنی زه‌وی زه‌یتوونه‌كانیان كرد. به‌ڵام چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌تایبه‌تی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه بۆ هه‌ر دارێك ١٠٠ لیره‌ی سووری له جووتیاران ده‌ستێنن.
s.m