سوپای تورک و چەتەکانی ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکانى عەین عیسا
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکانى نێوان تل وەرد و مەردودیەى عەین عیسا. هەروەها تەقەشیان لەو کەسانە کرد کە دەیانخواست ئاگرەکە بکوژێننەوە.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکانى نێوان تل وەرد و مەردودیەى عەین عیسا. هەروەها تەقەشیان لەو کەسانە کرد کە دەیانخواست ئاگرەکە بکوژێننەوە.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکانى نێوان تل وەرد و مەردودیە لە ٢٠ کیلۆمەتریی باکووری عەین عیسا بۆردومانکرد و لەو رێگەیەوە ئاگریان بەردایە دەخڵ و دانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.
کێڵگەکانى گەنم، کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە رەنجێکى زۆر چێندرابوون و لە ئێستادا نزیک پێگەینن بۆ دوورینەوە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە بە تۆپباران و هاوەنبارانکردن ئاگریان تێبەردان.
تەقەیان لە دانیشتوانى ناوچەکەش کرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى سەرباری ئەوەى ئاگریان لە دەخڵ و دانی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە بەردا، تەقەشیان لەو هاووڵاتییانە کرد کە دەیانخواست بڕۆنە شوێنى ئاگرەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى سەرباری ئەوانەش بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بە دەوری ئەو زەویانەدا سوڕاونەتەوە کە ئاگریان تێبەرداون و لەو رێگەیشەوە رێگایان نەداوە کەس بڕوات ئاگری دەخڵ و دانەکان بکوژێنێتەوە.
دەوڵەتى تورک و چەتەکانى ساڵی ٢٠١٩ش لە چەندین شوێن ئاگریان بەردابوویە زەوییە کشتوکاڵییەکان و دەخڵ و دانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.
ژ.ت