سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی شەڕا و شێراوا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەی شەڕا و شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات. هاوکات گوندەکانی شەهباش بە تۆپ و موشەک تۆپباران دەکرێن.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەی شەڕا و شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات. هاوکات گوندەکانی شەهباش بە تۆپ و موشەک تۆپباران دەکرێن.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی جارێکی دیکە گوندەکانی شۆخنەک، ئالقەمی و کەفەر ئانتۆنی سەر بە ناوچەی شەڕا و شێراوا بە تۆپ و مووشەک تۆپباران دەکات.
لە لایەکی دیکەوە گوندی کافەنایای سەر بە کانتۆنی شەهباش تۆپباران دەکرێن.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تۆپبارنکردنی ناوچەکە بەردەوامە و لە بارەی زیان و زەرەری تۆپبارانەکە هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە.
ز.ش