سوپای داگیرکەر زەویە کشتوکاڵیەکانی تل تەمری سووتاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە ناوچەی تل تەمر جارێکی دیکە زەویە کشتوکاڵیەکانی چەندین گوندیان سووتاند و بە هۆی بەردەوامی هێرشەکانیش، ناتوانرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە ناوچەی تل تەمر جارێکی دیکە زەویە کشتوکاڵیەکانی چەندین گوندیان سووتاند و بە هۆی بەردەوامی هێرشەکانیش، ناتوانرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت.
دوێنی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی زەوییە کشتوکاڵیەکانی چەندین گوندیان سووتاندبوو، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆل نەکراوە و دغل و دانی ناوچەکە تا ئێستاش دەسووتێت.
بۆ ماوەی دوو رۆژە سوپای داگیرکەر و چەتەکانی زەویە کشتوکاڵیەکانی هەر یەک لە گوندەکانی ئەریشا، داودیە، سیباتیە و عەزیزیە دەسووتێنن. هاوکات زەوی و زاری هەر یەک لە گوندەکانی رەیحانیە، قاسمیە و ئوم ئەلکێف کە دەکەونە باشوری شارەکە، دەسووتێنرێت.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لەگەڵ سووتاندنی زەویەکان، هاوکات تیمە ئاگرکوژێنەوەکانی ناوچەکە کە هەوڵی کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە دەدەن، دەکەنە ئامانج، بەم هۆیەوە تیمەکان ناتوانن خۆیان بگەیێننە شوێنی ئاگرەکان.
ز.ش