سوپای سووریا ٢ گوندی كۆنتڕۆڵ كرد
دوای چه‌ندین ڕۆژ بۆردومانكردن، سوپای سووریا له سنووری پارێزگه‌ی حه‌ما ٢ گوندی كۆنتڕۆڵ كرد.
دوای چه‌ندین ڕۆژ بۆردومانكردن، سوپای سووریا له سنووری پارێزگه‌ی حه‌ما ٢ گوندی كۆنتڕۆڵ كرد.
ئاژانسی فه‌رمیی ڕژێمی سووریا (SANA) بڵاوی كرده‌وه، سوپای سووریا هه‌ردوو گوندی جابن و تل مه‌لاح-ی كۆنتڕۆڵ كردووه كه له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه له‌ژێر ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كاندا بوون. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئۆپه‌راسیۆنی سوپا له باشووری شاری ئیدلب و باكووری شاری حه‌ما دژی «تێرۆریستان» به‌رده‌وامه.
هاوكات سوپای سووریا ڕایگه‌یاند، دوای چه‌ندین ڕۆژ بۆردومانكردنی چه‌ته‌كان له گوندی جابن-ی سه‌ربه پارێزگه‌ی حه‌ما، چه‌ته‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان (UN) له ماوه‌ی شه‌ڕی چه‌ند مانگی ڕابردووی ئه‌و ناوچه‌یه نزیكه‌ی ٤٠٠ سیڤیل كوژراون، ٤٤٠ هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
سوپای سووریا كه له‌گه‌ڵ ڕووسیا هاوپه‌یمانه‌تی هه‌یه، له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه دژی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئیدلب ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. چه‌ته‌كانی ئیدلب له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێت.
s.m