لە دوایین هەڵمەتی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە باغۆز کە دوێنێ کۆتایی هات، ١٧ هاووڵاتی تری ئێزدیی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکران.
ئەو١٧هاووڵاتیانە کە ڕادەستی ماڵی ئێزدیانی ڕۆژئاوا کرابوون، بۆ ئەوەی ڕەوانەی شەنگال بکرێنەوە، هێنرانە سەرسنووری شەنگال - ڕۆژئاوا، ئەوان ١٧ کەسە کە یەکێکیان ژنێکی بریندارە، لە لایەن سوپای عێراقەوە ڕێگەیان پێنەدرا بچنەوە شەنگال.
سوپای عێراق هۆکاری ڕێگرییەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە سنوور داخراوە و ڕێگە نادان دەرباز ببن.
بەهۆی ئەو ڕێگرییانەی سوپای عێراق هاووڵاتیانی ئێزدیی بەناچاری گەڕانەوە ڕۆژئاوای کوردستان.
ک-ش