سێ سەربازی سوپای تورک لە عەفرین کوژران
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند لە چالاکییەکی شەڕڤانانیان دژی سوپای تورک و چەتەکانی، سێ سەرباز کوژراون و تانکێک تێکشکێنداروە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاند لە چالاکییەکی شەڕڤانانیان دژی سوپای تورک و چەتەکانی، سێ سەرباز کوژراون و تانکێک تێکشکێنداروە.
ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر چالاکیی شەڕڤانانیان لە شێراوای عەفرین دژی سوپای تورک و چەتەکانی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٣١ی مانگی ڕابردوو، لە گوندی کیمار-ی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین هێزەکانمان دژی بنکەیەکی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا تانکێکی سوپای داگیرکەری تورک کە ناوچە مەدەنییەکانی تۆپباران دەکرد تێکشکێندرا و دوو مۆڵگە لەگەڵ جبەخانەکانی ناویاندا ڕووخێندران، هەروەها سێ سەرباز کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
ک-ش