یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) له ٤ی نیسانی ٢٠١٣\١٥ی خاكه‌لێوه ڕاگه‌یه‌نرا. دوای شه‌ڕ و تێكۆشانێكی سه‌خت، له دژی چه‌ته‌كانی داعش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا. به‌بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌په‌ژه وێنه‌ی قاره‌مانه‌تیی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه له شاره‌كانی ڕۆژاڤا هه‌ڵواسران.
شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه زیلان وه‌ڵات ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه‌ی پیرۆز كرد و گوتی، «بۆ ئێمه وه‌ك یه‌په‌ژه ٤ی نیسان ٢ واتای به‌هاداری هه‌یه. هه‌م ڕۆژبوونی ڕێبه‌ره‌كه‌مانه، هه‌میش ڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای یه‌په‌ژه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه سه‌ره‌تا له ڕێبه‌ر ئاپۆ، له ژنان و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ین.»
s.m