شه‌ڕڤانانی ئه‌رمه‌نی به‌ڵێنی «تێكۆشین دژبه قڕكردن»یان دا
شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌ی نووبار ئۆزانیان-ی ئه‌رمه‌نه‌كان و خانه‌واده‌كانیان یادی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرده‌وه كه له كۆمه‌ڵكوژیی ساڵی ١٩١٥ی ئه‌رمه‌نییه‌كان بوونه قوربانی.
شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌ی نووبار ئۆزانیان-ی ئه‌رمه‌نه‌كان و خانه‌واده‌كانیان یادی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرده‌وه كه له كۆمه‌ڵكوژیی ساڵی ١٩١٥ی ئه‌رمه‌نییه‌كان بوونه قوربانی.
شه‌ڕڤانان و خانه‌واده‌كانیان له یه‌كینه‌ی نووبار ئۆزانیان-ی ئه‌رمه‌نه‌كان كه ئه‌مڕۆ به ڕاگهیهنراێك دامه‌زراندنی خۆی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی ١٠٤هه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان مه‌ڕاسیمێكیان ساز كرد.
مه‌ڕاسیمه‌كه له كڵێسای مارزیا له گوندی تل گۆران-ی حه‌سه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و شه‌ڕڤانان و خانه‌واده‌كانیان له یه‌كه‌مین یه‌كینه‌ی سه‌ربازیی ئه‌رمه‌نه‌كان، هاوڵاتییانی كورد و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه به‌شدار بوون.
«ئێمه گه‌لی خۆمان ده‌پارێزین»
ماسیس مووتانیان یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی یه‌كینه‌ی نووبار ئۆزانیان له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی، «له ئه‌نجامی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا كولتوور، زمان و ئایینی ئه‌رمه‌نییه‌كان كوژرا. ئه‌م ڕۆژه له مێژوودا بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان ڕۆژێكی ڕه‌شه. له پڕۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا گه‌لی ئه‌رمه‌ن دوورخرایه‌وه. ئامانجی كوژه‌ره‌كان ئه‌وه بوو هیچ شتێكی په‌یوه‌ست به ئه‌رمه‌نه‌كان له جیهاندا نه‌هێڵنه‌وه.»
«سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی به‌سه‌رماندا هاتوون ئێمه ده‌ڵێین [ئه‌رمه‌نی هه‌ن، ده‌بین و به‌رخۆدان ده‌كه‌ین]. ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌رباز و گه‌لی ئه‌رمه‌ن ئێمه هه‌ین و ئاماده‌ین. ئێمه‌ش وه‌ك هێزی سه‌ربازیی ئه‌رمه‌نه‌كان گه‌لی خۆمان، ئازادی، كولتوور و زمانه‌كه‌مان ده‌پارێزین.»
شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كه ئارتین ئاگۆبیان-یش له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوتی، «با هه‌موو جیهان بزانن كه ده‌ست له زمان و ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆمان به‌رناده‌ین و بۆ هه‌موو شتێك ئاماده‌ین.»
«گه‌لی ئه‌رمه‌ن له ڕیشه‌ی خۆی دوورخرایه‌وه»
مامۆستای یه‌كینه ئهرمهنییهكه جه‌میل ئامه‌د له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، گه‌لی ئه‌رمه‌نی له ڕیشه‌ی خۆی و خاكی خۆی دوورخراوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ته‌نیا فیزیكی نه‌بووه.
«ئه‌م قڕكردنه له دژی ئه‌رمه‌نییه‌كان كرا. به‌ڵام هه‌تا ئێستاش كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رده‌وامن. كۆمه‌ڵكوژیی كوردان، ژنان و شۆڕش ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت ڕۆژاڤا له‌ناوببه‌ن. به‌بۆنه‌ی ٢٤ی نیسانه‌وه جارێكی دیكه ده‌ڵێین ئێمه هێزی پاراستنی ڕۆژاڤاین. ئێمه هێزی پاراستنی گه‌لانی بنده‌ستین. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رچه‌نده ده‌یه‌وێت ئێمه له‌ناوببات، ئێمه خاوه‌نداره‌تی له زمان، مێژوو و كولتووری خۆمان ده‌كه‌ین و له دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ده‌وه‌ستینه‌وه.»
مامۆستا مادلین گهربیدیان-یش له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا شیعرێكی خوێنده‌وه. دواتر ڕووهار ئاربیدیان و دكتۆر خالید شه‌یخه قسه‌یان كرد. له چالاكییه‌كه‌دا ماڕشی فیدایی یه‌كینه‌ی نووبار ئۆزانیان پێشكه‌ش كرا. مه‌ڕاسیمه‌كه به گوتنی ستران له باخچه‌ی كڵێساكه كۆتایی هات.
s.m