شه‌ڕڤانێكی ئه‌نته‌رناسیۆنالی ئیتاڵی شه‌هیدبوو
شه‌ڕڤانێكی ئیتاڵی به ناوی لۆرێنزۆ ئۆرسیتی له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعش له دێره‌زۆر شه‌هیدبوو.
شه‌ڕڤانێكی ئیتاڵی به ناوی لۆرێنزۆ ئۆرسیتی له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعش له دێره‌زۆر شه‌هیدبوو.
فه‌رمانداره‌تیی سوپای ڕزگاریی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی توركیا (TÎKKO)ی سه‌ر به پارتیی كۆمۆنیستی توركیا\ماركسیست-لینینیست (TKP/ML) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، شه‌ڕڤانی ئه‌نته‌رناسیۆنالی ئیتاڵی لۆرێنزۆ ئۆرسیتی ناسراو به تێكۆشه‌ر له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعش ئه‌مڕۆ شه‌هید بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و شه‌ڕڤانه ئیتاڵییه له به‌رخۆدانی عه‌فرینه‌وه بگره تا ڕزگاركردنی دێره‌زۆر له زۆر هه‌ڵمه‌تدا به‌شداری كردووه و به‌بێ ترس له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ تێكۆشاوه.
فهرماندارهتییهكه ڕاشیگه‌یاند، «ئێمه خه‌یاڵ و حه‌سره‌تی ئازادی و شۆڕشی ئه‌م ڕۆڵه قاره‌مان و سه‌ربه‌رزه‌ی گه‌لی ئیتاڵی كه ترسی نه‌ده‌ناسی؛ هه‌تا كۆتایی تێكۆشانمان به‌زیندوویی ده‌هێڵینه‌وه.»
s.m