شه‌ڕڤانێكی برینداری شاری باب شه‌هید بوو
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانێكیان به ناوی سوهێل شێخۆ كه مانگی شوبات به‌هۆی هێرشی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا برینداربووبوو، شه‌هید بووه.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانێكیان به ناوی سوهێل شێخۆ كه مانگی شوبات به‌هۆی هێرشی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا برینداربووبوو، شه‌هید بووه.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی باب ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «شه‌ڕڤانی ئێمه سوهێل شێخۆ (ئازاد) كه مانگی شوبات به‌هۆی هێرشی چه‌ته‌كانی [قه‌ڵغانی فورات] له گوندی قه‌رت وێران-ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری باب برینداربوو، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان شه‌هید بوو.»
فهرماندارهتییهكه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شهڕڤانهكه كردووه و ڕایگه‌یاندووه، به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه به شوێنپێی شه‌هیدانی ئازادی‌دا ڕێبكه‌ن و تۆڵه‌یان بكه‌نه‌وه.
سوهێل شێخۆ ناسراو به ئازاد خه‌ڵكی دێرا هافیر بوو و ساڵی ٢٠١٧ له ناوچه‌ی ئاریما په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شه‌ڕڤانان كرد و ڕۆژی ٢٥ی ئادار شه‌هید بوو.
s.m